پرۆژە یاسای نوێ دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش
نوچەنێت
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
ئامادەکردنی پرۆژە یاسای چوارچێوە و ئازادکردنی دەمیرتاش موشتومرێکی زۆری لە تورکیا دروستکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەوەی کە ئەو پرۆژەیاسایە ئازادکردنی ئۆجەلان و دەمیرتاش ناگرێتەوە، وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، "بەهیچ شێوەیەک باسم لەوە نەکردووە کە یاساکە دەمیرتاش ناگرێتەوە."
ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بۆتە بابەتی گەرمی میدیا و بەرپرسانی حیزبەکان هەریەکە و لەشوێنی خۆی لەبارەی پرۆژەیاسای چوارچێوە پەیوەست بە چارەسەری کێشەی پەکەکە و ئازادکردنی ئەندامانی ئەو رێکخراوە لە زیندان شڕۆڤەی جیاوازی بۆ دەکات.
عەبدوڵقادر سیلجی ڕۆژنامەنووسی دیاری ئاژانسی "حووریەت" سەبارەت بە ئازادکردنی دەمیرتاش رایگەیاند کە وەزیری دادی تورکیا رایگەیاندووە کە پرۆژەیاساکە ئازادکردنی دەمیرتاش و ئۆجەلان ناگرێتەوە.
دوابەدوای ئەو لێداوانەی سیلڤی، ئەکن گورلەک وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، "من لێدوانێکی لەو شێوەیەم نەداوە کە دەمیرتاش ناتوانێت سوود لەو پرۆژە یاسایە وەربگرێت، ئەوەی پێیگەیشتوومە لە گفتوگۆکانی پرۆژە یاسایەکە دەمیرتاش دەتوانێت سوود لەو یاسا نوێیە ببینێت."، هاوکات فەتی یڵداز جێگری سەرۆکی مەهەپە لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاش رایگەیاند، "چاوەروان بن خۆی لە برگەکانی پرۆژەیاساکە جێبەجێکردنی بریارەکانی دادگای مافی مڕۆڤی ئەوروپا تێدایە." ئەمەش بەو واتایە دێت کە چەند جارێکە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی لە تورکیا کردووە.
دەنگۆی ئازادکردنی دەمیرتاش دوای ئەوەهات، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە دوای واژوکردنی لەسەر پرۆژەیاسای چوارچێوە گووتی، "پێویستە دەمیرتاش بگەرێتەوە ماڵەوە و مافی هیوا بە ئۆجەلان بدرێت و ئەحمەدەکانیش بگەرێنەوە سەر کارەکانیان."
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ماددەیەکی ئەو پرۆژەیاسایە هاتووە ئەنوانەی پروپاگەندەیان بۆ پەکەکە کردووە یاخود بەنهێنی ئەندامی ئەو رێکخراوە بوونە دوای چەکدانانی رێکخراوەکە بەتەواوی و هەڵوەسانەوەی دەبێت ئەو کەسانە ئازاد بن کە لەئێستادا لە زیندانن بەو پێیەش بێت هەریەک لە دەمیرتاش و فیگەن یوکسێکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە دەبێت ئازاد بکرێن.
هاوسەرۆکی هەدەپە لەبارەی ئەو پرژە یاسایە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و سوپای دەوڵەت باخچەلی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و ئۆجەلان دەکات و دەڵێت، "بەدڵنیاییەوە گفتوگۆ و ڕەخنە و پێشنیار سەبارەت بە پرۆژە یاساکە دەبێت، هەریەکە و لەشوێنی خۆی گرنگی هەیە، بەڵام دەمەوێت دووپاتی بکەمەوە ئێمە بەهەموو توانامان و دڵسۆزییەوە بەشدارین لە پرۆسەکە تەنیا بۆ ئاسایش و ئارامی و خوشگوازەرانی ئەو (86) ملیۆن هاووڵاتیانەمان. بەهیچ شێوەیەک لەم پرۆسەیە مامەڵە و سەودا نەکراوە لەسەر مافی ئەم هەموو دامەزراوەمان."
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە (2016/11/4) دەستگیرکرا، هۆکارەکەشی ئەوە بوو کاتێک داعش هێرشی دەستپێکرد و کۆبانی لە لێواری کەوتن بوو دەمیرتاش داوای لە حکومەتی تورکیا کرد دەرگای ڕۆژئاوای کوردستان بکاتەوە بۆئەوەی گەنجانی باکووری کوردستان بتوانن بەهاوبەشی لەگەل هەسەدە دژی هێرشەکانی داعش ببنەوە بۆ ئەوەی کۆبانی داگیرنەکرێت. دوای وەڵام نەدانەوەی حکومەت دەمیرتاش لە ئامەد وتارێکی لەدژی حکومەت دا و دوای رژانە سەرشەقامەکان هاووڵاتیانی کرد بۆ فشارخستە سەر دەوڵەتی تورکیا بەوهۆیەشەوە (50) هاووڵاتی کوژران و حکومەتیش بەوهۆیەوە هاوسەرۆکانی هەدەپەی دەستگیر کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment