لە تورکیا پرۆژەیاسایەكی تایبەت بە پرۆسەی نوێی ئاشتی دەنێردرێتە پەرلەمان
نوچە نێت:
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
دوای دوو ساڵ لە دەستپێکردنەوەی قۆناغێكی دیكەی پرۆسەی ئاشتی نوێ بە دەستپێشخەری سەرۆکی مەهەپە و بانگەوازی ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا پرۆژە یاسای چارەسەری ئەو پرسە لە پەرلەمانی تورکیا لەنێوان پەرلەمانتارانەوە گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
نوعمان کورتوڵموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بەو هەنگاوە نوێیە ڕایگەیاند، "هەرگیز ئەم یاسایەی لەم چوارچێوەیەی دەردەکرێت تایبەت بۆ کەسێک و بۆ لێبوردنی گشتی نییە، لەنێوان لایەنە سیاسیەکانی تورکیا کۆدەنگییەک سەبارەت بەدەرکردنی پرۆژە یاسای پرۆسەی ئاشتی هەیە کە گفتوگۆی لەسەر دەکەین تایبەت بە گەرانەوەی ئەو ئەندامانەی لەم وەرزەدا دەگەرێنەوە بۆ تورکیا یاخود ئەوانەی جێنشین دەبن لە وڵاتی سێیەم و بەتەواوی کۆتایی بە خەباتی چەکدانان دەهێنن."
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو چەکدارانەی دەگەرێنەوە بۆ تورکیا لەماوەی ساڵێکدا لەژێر چاودێری هێزە ئەمنییەکان دەبن تاوەکو بەتەواوی یاساکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن، هەروەها لەنێو یاساکەدا بەهیچ شێوەیەک باس لە ئازادکردنی ئۆجەلان نەکراوە ئەمەش کاردانەوەی زۆری لەنێو بەرپرسانی دەم پارتی دروست کردووە، چونکە ئەوان داوا دەکەن لە نێو پرۆژە یاساکەدا لێخۆشبوونی گشتی هەموو ئەندامانی پەکەکە بگرێتەوە. هەروەها دەرفەت برەخسێندرێت بۆ پێدانی مافی هیوا بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە.
لەلایەکی دیکە حکومەتی ئەکپارتی و مەهەپە پێداگیرن لەسەر ئەوەی تەنیا گفتوگۆ لەبارەی ئەو زیندانییانە بکات کە نەخۆشن یان دەستیان نەبووە لە کوشتنی سەربازانی تورکیا، هاوکات دەم پارتی بە توندی ئەو داواکارییە ڕەتدەکاتەوە و دەیانەوێت لێخۆشبوونی زیندانیان بۆ هەر (100) هەزار زیندانیانی پەکەکە بکرێت و ئەمەش بۆتە خاڵی ناکۆکی نێوان هەردوولا.
هەرچەندە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، "بەر لەوەی پەرلەمانی تورکیا بچێتە پشووی هاوینە یاسای تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی دەربکرێت."
گولستان کلیچ کۆچیگیت جێگری گرووپی دەم پارتی بەنیگەرانییەوە لە دەرکردنی ئەو پرۆژە یاسایەی حکومەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، "ڕاستە پرۆژە یاسایەکە لە چوارچێوەی پرۆسەکە دەردەکرێت، بەڵام پێویستە دەستەیەکی بەدواداچوونی تایبەت بە برگەکانی نێو یاساکە دابمەرزێت، ناکرێت لە نێو یاساکە جیاوازی لەنێوان ئەندامان بکرێت."
جێگری گرووپی دەم پارتی پێشنیاری ئەوەشی کرد، "ئەم یاسایە پێویستە لەڕووی یاساییەوە گەرەنتی بەشداریکردنی ئەندامانی پەکەکە و گەرانەوەیان بۆ تورکیا و بەشداریکردنیان لە سیاسەتی دیموکراسی و لەکارخستنی چەک بۆ دابین بکرێت."
عومەر چەلیک گوتەبێژی ئەکپارتی سەبارەت بە دوایین هەنگاوەکانی پرۆسەی "تورکیایەکی دوور لە تیرۆر" ڕایگەیاند، "لەم پرۆسەیە وەک هەموو جار دووبارەمان کردۆتەوە ئەوەی لێرەدا گرنگە پاراستی ئاسایشی گشتی تورکیایە، تورکیا لە بارگرانی تیرۆر کەمبکرێتەوە، گەیشتمان بەو خاڵەی ئێستا زۆر گرنگە. ئێستا لەخاڵی وردتری پرۆسەکەین و لێرەدا ڕەهەندە گرنگەکانی پرۆسەکە دەستپێدەکات."
گوتەبێژی ئەکپارتی ئاماژەی بەوەش کرد، "دەبێت گەرەنتی چەکدانان بکرێت، بۆئەوەی بگەین بە پرۆسەیەکی سەرکەوتوو، پرۆژەی یاسای نوێ دەردەکرێت بۆ ئەم هەنگاوەش چەندین کۆبوونەوەی خێرا ئەنجام دراوە، دەمەوێت بڵێم ئەم پرۆسەیە پرۆسەیەکی گشتگیر و ڕەهەندی سیاسی و یاسای و هەوالگیری و ستراستیژی و دیموکراسی لەخۆ گرتووە. هەربۆیەش لە ئیستادا ناکرێت گوێ بەو پروپاگەندانە بگیرێت، هەر کەس و لەشوێنی خۆی بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستوو و خۆی بەدوور بگرێت لە زمانی زبر."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment