کەسێک بە تۆمەتى هەڕەشەکردن لە ژنان دەستگیرکرا هەواڵ

نوچەنێت:

هاووڵاتییەکى دانیشتووى سلێمانى، لەلایەن پۆلیسەوە بە تۆمەتى هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدیۆى ژنان دەستگیر دەکرێت و دەستیش بەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەیدا دەگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (18/حوزەیران/2023) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، "دوای تۆمارکردنی سکاڵایه‌كی یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لەژنێك کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیس، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانراوە لەماوەیەکی کەمدا "تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕه‌وە دەستگیربکرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستیگیرا به‌سه‌ر موبایل‌و كۆمپیوته‌ری‌ تۆمه‌تباردا."

هەروەها دەڵێت، تۆمەتبار (یـ، غ، ح) له‌دایكبووی‌ (1987) دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (2) لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین