دوای پشووی پەرلەمان كار بۆ یاسای نەوت و گازی عێراق دەكرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شەریف سلێمان پەرلەمانتاری عێراق ئاشكرای دەكات دوای كۆتاییهاتنی پشووی پەرلەمانی عێراق، كار لەسەر یاسای نەوت و گازی عێراق دەكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی حوزەیرانی 2023 شەریف سلێمان لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی سەباحی عێراقی ئاشكرای كردووە، دوای پشووی پەرلەمانی عێراق لە وەرزی نوێ كار بۆ پەسەندكردنی چەند یاسایەكی گرنگ دەكرێت كە دووانیان زۆر گرنگن یەكێكیان یاسای نەوت و گازی عێراقە و دووەمیان یاسای لێبوردنی گشتییە.

یاسای نەوت وگازی عێراق وەك رەشنووسێك لەساڵی2007 نووسراوە، لە هەموو خولەكانى پەرلەمان دوادەخرێت، بۆیە 18ساڵە پەسەند نەكراوە. دواجار حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق دووپاتیان كردووەتەوە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان دەبێت یاسای نەوت و گاز پەسەند بكرێت.

ئەو یاسایە لە ژێر رۆشنایی ئەو مادە دەستوورییە دانراوە كە دەڵێ‌ تەواوی گەلی عێراقە بە تەواوی هەرێم و پارێزگاكانەوە. ئەو پڕۆژە یاسایەی نەوت و گاز بوونی ئەنجومەنێكی باڵای فیدڕاڵی بۆ نەوت و گاز و كۆمپانیایەكی نیشتیمانی بە پێویست دەزانێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین