ئیبراهیم رەئیسی: ئیسرائیل دژی هاوکاری نێوان ئێران و سعوودیەیە ئێران

نوچەنێت:

سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سعوودیە رایگەیاند، کە هیچ ئاستەنگێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی لە ئارادا نییە و دەشڵێت «تەنها دوژمنانی موسڵمانان، بە پەرەپێدانی هاوکاریی دوو قۆڵی و ناوچەیی نێوان تاران و ریاز ناڕازییە.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پێشوازی لە لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە تاران، بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەی سعوودیە لە تاران، لە رۆژی شەممە (17ی حوزەیرانی 2023) بە جەختکردنەوە لەسەر سیاسەتی دراوسێیەتی حکومەت و ئەوەی کە ئێران هیچ بەربەستێکی نییە لەبەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی. هەروەها تەنیا دوژمنانی موسڵمانان و لە سەرووی هەمووشیانەوە ئیسرائیل لە پەرەسەندنی هاوکاری دووقۆڵی و ناوچەیی نێوان ئێران و سعوودیە ناڕازییە.

وەزیری دەرەوەی سعوودیە هەروەها خۆشحاڵی خۆی بە دامەزراندنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئیسلامی و سەفەرەکەی بۆ تاران دەربڕیوە و رایگەیاندووە: ئێمە لە قۆناغێکی زێڕینداین کە پێویستە قەدری بزانین و هاوکاری لەگەڵ ئێران بنەمایە بۆ سوودمەندبوون لەم دۆخە، بۆ هەردوولا و ناوچەکەش دابین دەکات.

فەیسەڵ بن فەرحان بە ئاماژە بە فەرمانی پاشای ئەم وڵاتە بۆ پێکهێنانی گروپی کاری جۆراوجۆر بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران، ئاماژەی بە هەوڵەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکان بۆ ئاستێکی ستراتیژی و گوتیشی «هاوکاری ئابووری، گەشەپێدان و کولتووری لە دەستوری کاری تاران ریاز هەیە».

بن فەرحان ئاماژەی بەوەداوە، کە بەشێک لە وڵاتانی جیهان نایانەوێت ناوچەکەمان بە ئاشتی و پێشکەوتن بگات. لەگەڵ فراوانبوونی کارلێکی ئێستای نێوان ئێران و سعودیە لەسەر ئاستی هەموو وڵاتانی ئیسلامی، دەستکەوتی بێ کۆتایی دێتەئاراوە و ئەوەش گەرەنتییە کە هیچ وڵاتێکی بیانی دەستوەردان لە ناوچەکەمان نەکەن.

سەرچاوە: ایرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین