بەرپرسانی ئێران و میسر لە عێراق كۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی میسری ئاشكرای كردووە، لەسەر پێشنیاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كۆتایی مانگی داهاتوو "تەمووز" بەرپرسانی ئێران و میسر لە بەغدا كۆدەبنەوە، بەڵام دیارنییە كۆبوونەوەكە لەسەر چ ئاستێكی بەرپرسیارێتی دەبێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی حوزەیرانی 2023 ماڵپەڕی غەدپرێس لە سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی میسرییەوە ئاشكرای كردووە، كاتێك محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو، چەند پەیامێكی نوێی ئێرانی بە میسر گەیاندووە. هەر خۆشی پێشنیاری ئەوەی كردووە، لەكۆتایی تەمووزی داهاتوو دیداری بەرپرسانی میسر و ئێران لە بەغدا بەڕێوەبچێت.

وەك سەرچاوەكە باسی كردووە، سوودانی بە پێویستی زانیوە بەر لە دیدارەكە، دیدارێكی سەرەتایی ئەنجامی بدرێت، دواتر دیداری تر ئەنجام بدرێت، بەڵام هێشتا دیار نییە لەسەر ئاستی وەزیری دەرەوە یان لەسەر ئاستی رێبەرەكانی ئەم دوو وڵاتە دەبێت.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، هەندێك بابەت هێشتا یەكلایی نەكراونەتەوە، ئەمەیش رێگر دەبێت لەوەی ئێستا دیدارەكان لەسەر ئاستی رێبەرەكانی ئەم دوو وڵاتە بەڕێوەنەچێت. سوودانی ئارەزوو دەكات پەیوەندی نێوان میسر و ئێران ئاسایی ببێتەوە، بۆئەوەی رۆڵی خۆی لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمایەتی دەربخات.

پێشتر عێراق ناوبژیوانی لەنێوان ئێران و سعوودیە كردووە، چەندان گەڕی دانوستاندنی ئەم دوو وڵاتە بە نهێنی لە بەغدا بەڕێوەچووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین