عێراق بڕیار لەسەر زیادكردنی مووچە دەدات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتی كردەوە، ئەمساڵ هیچ مووچەیەك زیاد ناكرێت، هەرچەندە لیژنەیەكی حكومەت پێشنیارێكیشی پێشكەشی پەرلەمان كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی حوزەیرانی 2023 موعین كازمی لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز داوە و هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە كە باس لە زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەكەن. ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بودجەی ئەمساڵ تازە پەسەند كراوە، هیچ بڕگەیەكی تێدا نییە بۆ زیادكردنی بودجە بۆیە ئەمساڵ هیچ مووچەیەك زیادناكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە نایشارێتەوە كە لیژنەیەكی تایبەتی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیارێكی بۆ زیادكردنی مووچە بە پەرلەمان داوە، بەڵام پێشنیارەكە نەخراوەتە بودجە، سەبارەت بە هەڵوێستی پەرلەمانیش دەڵێ‌، "ئەگەر پارە لەلای حكومەت هەبێت ئێمە لە پەسەندكردنی خشتە نوێیەكەی مووچە لاریمان نییە".

چەند مانگێك لەمەوبەر خۆپیشاندان بۆ زیادكردنی مووچەی فەرمانبەران درا، بەرپرسان ئەو كات باسیان لەوە كرد، ئەمساڵ ناتوانرێت بڕیاری زیادكردنی مووچە بدرێت، چونكە ئەم بڕیارە پێویستی بە نزیكەی 10 ملیار دۆلارە.
 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین