تەرمی دەرهێنەرێكی سینەمایی لە بەغدا دەدۆزرێتەوە کولتوور

نوچه‌نێت

لە ناوچەی وەزیرییەی بەغدا تەرمی لوئەی فازڵ دۆزرایەوە كە دەرهێنەرێكی سینەمایی بوو، ماوەی هەفتەیەك بوو بێ سەروشوێن بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی حوزەیرانی 2023 سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرایان كرد، لە ناوچەی وەزیریەی بەغدا تەرمی لوئەی فازڵ دۆزراوەتەوە، كە دەرهێنەرێكی سینەمایی عێراقییە و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریكی سەرەتا لاشەكە بە ناوی نەناسراو تۆمار كراوە، بەڵام دواتر ناسراوەتەوە. وەك میدیا عێراقییەكان باسی دەكەن، دوایین دەركەوتنی لوئەی هەفتەی رابردوو لە كۆلیژی هونەرە جوانەكانی بەغدا بووە، دواتر ون بووە. تا ئێستا بە فەرمی هیچ لێدوانێك لەسەر كوشتنی ئەو دەرهێنەرە نییە.

لوئەی فازڵ لە ساڵی 1982 لە عێراق لەدایكبووە و بە چەندان فیلم بەشداری لە  فیستیڤاڵە سینەماییەكان كردووە و چەندان خەڵاتیشی بەدەست هێناوە.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین