ئاماری نوێى تووشبووانى کۆرۆنا لە هه‌رێمى كوردستان

سیهام میران – نوچەنێت

بەپێى نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 877 پشکنین کراون و ٤٤٤ کەسى تر تووشى كۆرۆنا بوون و 14 كه‌سیش به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ مردوون.

ئەمرۆ شەممە سێی نیسان، وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری نەخۆشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ: "بەپێی ئەو ئامارەی کە دەستمان کەوتووە له‌ ماوەی رۆژێکدا چوار هەزار و 877 پشکنینکراوە و ٤٤٤  تووشبوومان هەیە و 14 كه‌س به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ مردوون و زۆرترین تووشبووش لە پارێزگای دهۆک بووە".

به‌هۆى هه‌ڵكشانى ژماره‌ى تووشبووانى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ دواى نه‌ورۆزه‌ و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێكارییه‌كانى خۆپاراستنى توندتر كردووه‌ و هه‌میشه‌ دووپات له‌سه‌ر خۆپارێزى و پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كان ده‌كاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین