قوربانیانی کحولی ساختە لە ئێران گەیشتە 155 کەس ئێران

نوچەنێت:

سەرۆکی زانکۆی ئەلبورز بۆ زانستە پزیشکییەکان رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی خواردنەوەی "کحولی ساختە"وە ژەهراوی بوون گەیشتۆتە 155 کەس و تا ئێستاش 12 کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە رۆژی دووشەممە (19ی حوزەیرانی 2023) ماڵپەڕى ئەلعەرەییە بڵاویکردەوە، شەهرام سەیادی، سەرۆکی زانکۆی ئەلبورز، بۆ زانستە پزیشکییەکان رایگەیاندووە "تا ئێستا 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش لە بەشی چاودێری چڕدا خەوێندراون، لەو ژمارەیەش سێ کەس سۆندەی هەناسەدانیان بۆ دانراوە".

پێشتر حسێن فازلی هەریکەندی، کە یەکێکە لە گوتەبێژانی دەسەڵاتی دادوەری ئێران، بە ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا"ی راگەیاندووە، تا ئێستا سێ کەس بە تۆمەتی پەیوەندی بەو رووداوانەوە دەستبەسەر کراون و 6 تۆمەتبارەکەی دیکەش لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

فرۆشتن و بەکارهێنانی خواردنەوە کحولیەکان لە ئێران قەدەغەیە؛ یان بە رێگەی قاچاخ دەهێنرێتە ئەم وڵاتە، یان بە نهێنی لە ناوخۆ دروست دەکرێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هیچ چاودێرییەک لەسەر دروستکردنی نییە.

خواردنەوە کەحولییە ساختەکان یان ئەوەی لەلایەن کەسانێکەوە دروست دەکرێن (دەستساز)، بووەتە هۆی مردن، ژەهراویبوون یان کوێربوونی زۆرێک لە هاوڵاتیانی ئێرانی لەم ساڵانەی دواییدا.

 

سەرچاوە: العربیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین