ئیسماعیل هەنیە لەگەڵ شاندێکی باڵا گەیشتە تاران ئێران

نوچەنێت:

چەند رۆژێک دوای سەردانی زیاد نەخالە، ئەمینداری گشتی گروپی چەکدار بەناوی جیهادی ئیسلامی فەلەستینی بۆ ئێران، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماسیش لەگەڵ شاندێک گەیشتووەتە تاران.

ئێران ئینتەرناشناڵ لە رۆژی دووشەممە (19ی حوزەیرانی 2023) بڵاویکردەوە، کە سەردانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی حەماس، لەسەر بانگهێشتی کۆماری ئیسلامی ئەنجام دراوە و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران "دواین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکانی پەیوەست بە فەلەستین" تاوتوێ بکەن.

ئەم سەردانەی هانیە چەند رۆژێک دوای سەردانی ئەمینداری گشتیی جیهادی ئیسلامی بۆ ئێرانە، کە لەو ماوەیەدا نەخالە لەگەڵ عەلی خامنەیی دیداری هەبووە.

لەم دیدارەدا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران، جارێکی دیکە لێدوانەکانی دژ بە ئیسرائیلی دووپاتکردۆتەوە و خوازیاری ئەوە بوو، کە چۆک بەو وڵاتە دابدەن.

بەپێی زانیارییەکان، سەرکردەکانی حەماس لە غەززە دوای هێرش بۆ سەر ئیسرائیل نەیانویستبوو زیان بە دانیشتوان و ئابووری خۆیان بگەیەنن و ئەم مەسەلەیە ناکۆکی نێوان سەرکردەکانی ئەم گروپە زیاتر کردبوو. هەروەها ئێران لە ئەدای ئەم گروپە لە بەرانبەر ئیسرائیل رازی نییە و پێناچێت زیاتر یارمەتی ئەم گروپە بدات.

ئیسماعیل هانیە، لە زستانی ساڵی 2021دا رایگەیاند، کە وڵاتانی جیاواز بەشداری دارایی ئەم گروپە دەکەن، بەڵام کۆماری ئیسلامی بە تەرخانکردنی 70 ملیۆن دۆلار پاڵپشتی سەرەکی پلانی تۆکمەی بەرگریی لە غەزە بووە.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین