زاوایەک لەناو ماڵى خەزورى هاوسەرەکەى دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت:

زاوایەک لە هەولێر بە چەک هێرش دەکاتە سەر ماڵى خەزورى، بەو هۆیەوە هاوسەرەکەى دەکوژێت و خوشکێکى بریندار دەکات.

بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە (20/حوزەیران/2023) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا باوکى ژنە کوژراوە ئاماژەى بەوەکرد، درەنگانى شەوى ڕابردوو، لەلایەن زاواکەیانەوە بە چەکى کلاشینکۆف هێرشکراوەتە سەر ماڵیان، لە ئەنجامدا کچێکى تەمەن (20) ساڵى کوژراوە، کە دەکاتە خێزانى بکوژەکە، کچێکى دیکەى تەمەن (16) ساڵى بریندارە.

بەپێى وتەى باوکى ژنەکە، دواى ئەوەى کچەکەى دێتەوە ماڵەوە و دەڵێت، ناچمەوە بۆ لاى ئەو پیاوە، پاش چەند خولەکێک هاوسەرەکەى بە چەکەوە لەگەڵ دوو کەسى تر دێتەسەر ماڵى خەزورى و دەستڕێژى گولەیان لێدەکات.

هاوکات باوکى کچە کوژراوەکە ئەوەشى بۆ ڕۆژنامەنووسان خستەڕوو، کچەکەى چوار مانگە شووى کردووە و کێشەى لەگەڵ هاوسەرەکەى هەبووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین