بەریتانیا بەرپرسی دژە تیرۆر دەكاتە باڵیۆزی خۆی لە عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ستیڤن هیچن دەبێتە باڵیۆزی نوێی لە عێراق، هیچن پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردووەتەوە و تێیدا بەڵێن دەدات هاوكاری بەغدا و هەولێر بكات لە سەقامگیری و سەروەریی زیاتر.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا راگەیاند، ستیڤن هیچن بووەتە باڵیۆزی نوێ لە بەغدا، كە پێشتر بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بووە. هیچن پەیامێكی لە تویتەر بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دەڵێ‌، "خۆشحاڵم وەك باڵیۆزی نوێی شانشینی یەكگرتوو لە عێراق دانراوم، بە راستی چاوەڕوانم ئەم وڵاتە نایابە بناسم".

جیا لەمەیش باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق یەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە، بە "سلام علیكم" دەست پێدەكات و دەڵێ‌، "با خۆم بناسێنم من ستیڤن هیچینم باڵیۆزی نوێی بەریتانیام لە عێراق، لەم هاوینە شوێنی ماركی هاوڕێم دەگرمەوە. دیدی باڵیۆزخانەكەمان ئەوەیە یارمەتی هاوڕێیانمان بدات لە بەغدا و هەولێر بۆ سەقامگیری و سەروەری زیاتر، دەبینن من لە لەندەن بە پەرۆشم بۆ گەیشتن بە عێراق".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین