راوێژكاری سوودانی: هیچ تانەیەك لە یاسای بودجە نادەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەبهان مەلا جیاد راوێژكاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا دووپاتی دەكاتەوە كە حكومەت هیچ تانەیەك لە یاسای بودجەی گشتی نادات و سەبارەت بە ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغدایش دەڵێ‌، " كۆتاییان پێهاتووە".

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی 2023 سەبهان مەلا جیاد راوێژكاری سوودانی بۆ كاروباری سیاسی لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، "تا ئێستا هیچ نیازێك نییە تانە لە یاسای بودجە بدرێ، بەڵام هەندێك بارگرانی دارایی هەیە دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ بكرێن، پێشبینی دەكەم بودجە بێ تانەدان تێپەڕێت، یان لەوانەیە لە مادەیەك یان دوو تانە هەبێت".

سەبارەت بە ناكۆكییەكانیش لەگەڵ هەرێمی كوردستان راوێژكاری سوودانی دەڵێ‌، "وەك ئەوەیە ناكۆكییەكان كۆتاییان پێهاتبێ‌، ئەمەش بە هۆی رێبازی سوودانییە كە بە سیاسەتێكی هاوسەنگ لەگەڵ هەمووان كاردەكات".

لە 12ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق بودجەی گشتی بۆ سێ‌ ساڵ 2023 و 2024 و 2025 پەسەند كرد، بودجەی ئەمساڵ 197 ترلیۆن دینارە و بە كورتهێنانی 63 ترلیۆن دینار. پشكی هەرێمی كوردستانیش  12.67%ی بودجەكەیە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین