سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری عێراق: فەوجێكی دژە تیرۆر لە سلێمانی دروست دەكەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كرد، بە هاوكاری دەزگای دژە تیرۆر لە سلێمانی فەوجێكی دژە تیرۆر دوای جێبەجێكردنی بودجە دروست دەكەن و دواتریش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان فەوجێكی هەمان هێز لە هەولێر دروست دەكەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی 2023 عەبدولوەهاب ساعدی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەیەكی كە لە بەغدا بەڕێوەچوو، ئاشكرای كرد دوای  جێبەجێكردنی بودجە فەوجێكی دژە تیرۆر لە سلێمانی دەكەنەوە. هەروەها گوتیشی، "دواتریش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان فەوجێكیش لە هەولێر دەكەنەوە".

ساعدی دووپاتی كرەدەوە كە هاوئاهەنگی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە و لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ دژە تیرۆری سلێمانی ئۆپراسیۆنێكیان كردووە، سێ‌ تیرۆریستیان دەستگیركردووە و پێشتر لە هەولێر 40 تیرۆریستان رادەست كراوەتەوە.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین