نەرمین مەعروف : پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق لە 12% كەمترە
نوچهنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی حوزەیرانی 2023 نەرمین عوسمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، گوتی، "سەرەڕای ئەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی 12.67%یە كەچی پشكی هەرێمی لە گەشەپێندانی هەرێمەكان 11% پێكدەهێنێ، ئەمەیش بەگوێرەی پێوەرەكانی گەشەپێدان و ژمارەی دانیشتووان و رێژەی هەژاری".
نەرمین مەعروف روونیشی دەكاتەوە، بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی فیدڕاڵی، پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە شارەكانی تری عێراق كەمتر هەژارن، بە تایبەتی سلێمانی. دواتریش ئەو پەرلەمانتارە دەڵێ، “12.67% لە كۆی گشتی بودجە كە 199 ترلیۆن دینارە دیاری ناكرێت، بەڵكو دوای كەمكردنەوەی خەرجی سیادی دەبێت كە ئەو كات دەگاتە 117 ترلیۆن دینار بۆیە پشكی هەرێمی كوردستان تەنیا 15ترلیۆن و 700 ملیار دەبێت و لە بودجەی حاكمەیش پشكی هەرێمی ترلیۆنێك و 300 ملیار دینار دەبێت”.
رۆژی 12ی ئەم مانگە لە پەرلەمانی عێراق بودجەی گشتی ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 پەسندكرا و دوێنیش سەرۆك كۆماری عێراق واۆژی لەسەر كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment