قائیمقامیەتى سلێمانى: لە رۆژانی جەژندا رێگەنادرێت لە شوێنی فرۆشتنی ئاژەڵدا، ئاژەڵ سەرببڕدرێت تەندرووستی

نوچەنێت:

قائیمقامیەتى سلێمانى ڕێنمایی نوێ بۆ قوربانى کردن دەردەکات بۆ خۆپارێزى لە نەخۆشى تاى خوێنبەربوون و دەشڵێت، "ئەوکەسانەی کاری ئاژەڵداری دەکەن و راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکەن مەترسی زیاتریان لەسەرە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (22/حوزەیران/2023) ئاوات محەمەد_ قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەرێوبەرو نوێنەری دەزگاو فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی ئامادەکارییەکانى جەژنی قوربان لەرووی تەندروستی و ئەمنییەوە، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەى قائیمقامیەتى سلێمانى تەئکیدکرایەوە ئەوکەسانەی کاری ئاژەڵداری دەکەن و راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکەن مەترسی زیاتریان لەسەرەو پێویستە خۆپارێزی زۆر بکەن، “خۆپارێزی لەو نەخۆشییە زۆر ئاسانە، بەڵام چارەسەرکردنی تووشبوان بەو ڤایرۆسە قورسە، له‌ ئێستادا پێداویستی چارەسەرکردنیشی لە ناوەندە تەندروستییەکان کەمن."

داواش لە هاووڵاتیانى سلێمانى دەکات، "چەند شوێنێکی دیاریکراوی دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون دیاریكراوه‌ كه‌ کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە تێدادەکرێت، بەڵام بەهیچ جۆرێک رێگەنادرێت ئاژەڵی تێدا سەرببڕدرێت بۆ سه‌ربرینی ئاژه‌ڵیش کوشتارگەی فەرمی دیاریكراوه‌ و بەدەر لەو کوشتارگەیه."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین