ئێران هەناردەکردنى گاز بۆ عێراق زیاد دەکات ئێران

نوچەنێت:

ئێران جیا لەوەی چەندین ملیۆن مەتر سێجا گاز (غاز) بۆ عێراق دابین دەکات و لایەنی ئێرانی خواستی خۆی بۆ زیادکردنی هەناردەی غاز بۆ عێراق راگەیاندووە.

هەواڵنێری ایرنا لە هەواڵێکدا لە رۆژی پێنجشەممە (22ی حوزەیرانی 2023) بڵاویکردەوە، ئەحمەد موسا عبادی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق راگەیاندووە، سەردانەکەی شاندی وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ ئێران لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بووە هۆی زیادبوونی هاوردەکردنی وزەی گاز بۆ عێراق.

عبادی بە ئاماژەدان بەوەی، کە ئێران 45 ملیۆن مەتر سێجا گاز بۆ عێراق دابین دەکات و ئەمەش بۆ زیادکردنی توانای وێستگەکانی کارەبا و خستنەگەڕی وێستگەکانی تری کارەبا یارمەتیدەر بووە. دەشڵێت، لایەنی ئێرانی خواستی خۆی بۆ زیادکردنی هەناردەی گاز بۆ عێراق راگەیاندووە.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە ئەم وڵاتە پێویستی بە 55 بۆ 60 ملیۆن مەتر سێجا گاز هەیە، بەڵام بەپێی ئەو دانوستانانەی لەگەڵ لایەنی ئێرانی ئێستا 45 ملیۆن مەتر سێجا گاز دابین کراوە.

عەبادی دابینکردنی گاز لە وڵاتانی دیکە یان هێڵەکانی گواستنەوەی گاز بۆ هاوردەکردنی بۆ عێراق نییە و تاکە هێڵەکانی پەیوەندییەکانی ئێستا، کە گازی عێراق دابین دەکەن، لە ئێرانەوەن.

سەرچاوە: ایرنا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین