26 سیناتۆر داوا لە بایدن دەکەن بۆ پابەندکردنی ئێران هەنگاوی جددی بنێت ئێران

نوچەنێت

ژمارەیەک سیناتۆر لە هەردوو پارتی گەورەی ئەمریکا، لە نامەیەکدا داوایان لە جۆ بایدن کرد کە رێکاری رێگریی توندتر لە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا بگرێتەبەر. ئەو سیناتۆرانە هەروەها خوازیارن رێگە بە چین نەدرێت چالاکییە تێکدەرانەکانی ئێران خێراتر بکات.

ئێران ئینتەرناشناڵ لە هەواڵێکدا لە رۆژی پێنجشەممە (22ی حوزەیرانی 2023) بڵاویکردەوە، 26 سیناتۆر لە هەردوو حیزب، کۆماری و دیموکراتی ئەمریکا، لە کاردانەوە بە دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئیدارەی بایدن لەگەڵ ئێران، لە نامەیەکدا داوایان لە جۆ بایدن کرد کە رێکارێکی رێگری کردنی توندتر لە پێوەندی لەگەڵ ئێراندا بگرێتەبەر و لەبارەی دەرئەنجامەکانی رێککەوتنێکی ناکاریگەر لەگەڵ تاران هۆشدارییان دا.

لە ئەم نامەیە بە جەختکردنەوە لەسەر پێویست بوونی هاوئاهەنگی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ هەوڵەکانی کۆنگرێس بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، داوایان لە ئیدارەی بایدن کردووە، بۆ سنووردارکردنی چالاکییە تێکدەرانەکانی ئێران هەنگاوی جددی بنێت.

ئەم سیناتۆرانە جەختیان لەوە کردەوە کە هەر پێشکەوتنێک لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێراندا دەبێت لەگەڵ کردەوەیەکی یەکگرتووی نێودەوڵەتیدا بێت، هەروەها رێگە بە چین نەدرێت چالاکییە تێکدەرەکانی ئێران خێراتر بکات.

سیناتۆرەکانی ئەو دوو پارتە داوایان لە بایدن کردووە، کە گەرەنتی لە وڵاتانی ئەوروپا وەربگرێت، ئەگەر ئێران هەوڵ بۆ پیتاندنی 90٪ یۆرانیۆم بدات، سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر تاران بەگەڕێننەوە.

هاوکات رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە راپۆرتێکی تایبەتدا سێ داواکاری حکومەتی جۆ بایدن لە کۆماری ئیسلامی کە لە کاتی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان واشنتۆن و تاران خستۆتەڕوو، کە بریتین لە: سنووردارکردنی بەرنامەی ئه تۆمی تاران له بواری په ڕه پێدانی چه کی ئه تۆمی، کۆتایی هێنان به هێرشه به وه له ته کانی کۆماری ئیسلامی له دژی هێزه کانی ئه مریکا له سووریا و ئازاد کردنی سێ بەندکراوی ئەمریکی کە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر ئازاد کراون، لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی زیندانی کراون، ئازادیان بکەن.

ئەتۆمی تاران لەبواری پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی، کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا لە لایەن هێزەکانی سەر بە تاران، ئازادکردنی سێ زیندانیکراوی ئەمریکی لە زیندانەکانی ئێران.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین