توێژینەوەیەك: لە ساڵی 2050 ژمارەی تووشبووانی شەكرە دەگاتە ملیارێك و 300 ملیۆن كەس تەندرووستی

نوچه‌نێت

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی نوێ كە پەیمانگەی پێوەرە تەندروستییەكانی سەربە زانكۆی واشنتن ئەنجامی داوە، پێشبینی دەكرێت لە ساڵی 2050 تووشبووانی نەخۆشی شەكرە بگات بە ملیارێك و 300 هەزار كەس.

ئەمڕۆ هەینی 23 ی حوزەیرانی 2023 ماڵپەڕی cnbc بڵاویكردووەتەوە پەیمانگە ئەمریكییەكە دووپاتی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، زۆربەی تووشبووانی ئێستا كە ژمارەیان 529 ملیۆن كەسە، لە جۆری دووەمن كە پەیوەستە بە قەڵەوییەوە و دەكرێت خۆیان لێی بە دوور بگرن.

توێژینەوەكە باس لەوە دەكات رێژەی ئێستای تووشبووان لە نێو دانیشتووانی تەواوی جیهان 6.1% یە، لەوانەیە بۆ 9.8% بەرزببێتەوە. رێكخراوی تەندروستی جیهانی وەها پێناسەی نەخۆشی شەكرەی كردووە كە نەخۆشییەكی هەمیشەیە و ئەو كاتە روو دەدات كە پەنكریاس ناتوانێ‌ بەگوێرەی پێویست ئەنسۆلین بەرهەم بهێنێ‌، یانیش جەستە ناتوانێ‌ ئەنسۆلینە بەرهەمهاتووەكەی بە كار بهێنێ‌. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین