هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق سەخترین هەڵبژاردن دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌، “تارمایی سەدر بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق زاڵ و پێشبینیش دەكرێت بەشداری بكات” تەنانەت دووپاتی ئەوەیش دەكرێتەوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان سەختترین هەڵبژاردن دەبێت.

رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لە راپۆرتێكدا كە دوێنێ‌ هەینی 23ی حوزەیرانی 2023 بڵاویكردووەتەوە، باس لەوە دەكات رەوتی سەدر "ئامادەی نائامادەبووە" بۆیە تارماییەكی بەسەر هەڵبژاردنەكە دروست كردووە، كە لایەنە شیعەكان بە توندرین ركابەری خۆی دەزانن. 

رۆژنامەی شەرق ئەوسەت باسی لەوە كردووە، كە چەند رۆژێك لەمەوبەر بەرپرسێكی سەدر كە ناوی ئاشكرا نەكرابوو بە میدیاكانی راگەیاندبوو، بە سێ‌ لیستی جیاواز بەشداری هەڵبژاردن دەكەن. رۆژنامەكە ئەمە بە دوور نازانێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە تا ئێستا بە فەرمی رەوتی سەدر ئەم زانیارییانەی رەتنەكردووەتەوە.

لە راپۆرتەكە هاتووە، "تارمایی رەتی سەدر وەك زاڵبوویەكی گەورە دەمێنێتەوە، بە تایبەت لەسەر ئاستی هێزە شیەكان، كە بە ركابەرێكی سەرەكی دادەنرێت بۆ بەغدا و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور، هێزە مەدەنییەكان كە زۆر بە ئامادەبوون و ئامادەنەبوونی سەدر كاریگەر دەبن، رایانگەیاندووە لە هەردوو حاڵەت بەشداری دەكەن، ئەمەیش مانای ئەوەیە هەڵبژاردنی خۆجێی سەختترین دەبێت لە رووی رووبەڕووبونەوە و بەشداریی، هەروەها نەخشەی هاوپەیمانییەكانیش دەگۆڕێت".

بڕیارە لە 18 كانوونی دووەمی ئەمساڵ  هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوە بچێت و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش سەرەتای مانگی داهاتوو ناوی بەشداربووان تۆمار دەكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین