تەندروستى هەولێر: لە کاتى قوربانیکردن نزیکى سەربڕ نەکەون تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتى ئەنجامدانى قوربانى جلوبەرگى تایبەت لەبەر بکەن و دەشڵێت، نابێ هیچ کەسێک نزیکى سەربڕەکە (قەساب) ببنەوە.

ئەمڕۆ شەممە (24/حوزەیران/2023) بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر نۆ ڕێنمایی بۆ خۆپارێزى لە تاى خوێنەربوون تایبەت لەکاتى ئەنجامدانى قوربانى بڵاوکردەوە.

بەپێى ڕێنماییەکانى تەندروستى هەولێر، "باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەڵ بوماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4 - 8 ) پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو  هیچ کێشەی نیەو سەلامەتە ونابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون ."

 

ڕێنماییەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندروستى هەولێر:

1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت کەڕێگە پێدراون وپزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات .

2-  لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵدا وە کەوڵکردن وەیان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جل و بەرگی خۆپارێزی  وەك (دەستکێش، جزمە، سەدریەی  پلاستیك، ماسکی دەمووچاو) پێویستە لەبەرکرێن

3-  نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) وە نابێت هاوکاری بکەن لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.

4-  بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە وە دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچەپارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ .

5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان ودانانی کیسی داخراو فڕێدانی بۆشوێنی تایبەت .

6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچەپارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان

7-پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەوشوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە)  ڕوونکراوە..

8- باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەل بوماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (4 - 8 )پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت. بەڵام گۆشتی کوڵاو  هیچ کێشەی نیەو سەلامەتە ونابێتە هۆی توشبوون بەنەخۆشی تای خوێن بەربوون .

9-  ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێرووى ترى هەبوو باشتر وايە نەيكڕيت يان سەری نەبڕێت بو دوربوون لە نەخۆشى تاى خوێنبەربوون. ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کە لەسەر ئاژەڵەکان دەژین و بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین