سوودانی بەرپرسێكی باڵا دووردەخاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

باسم عەوادی گوتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوە لە گەندەڵی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد هاشم عانی بەڕێوەبەری سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی لە پۆستەكەی دوورخستەوە، لە شوێنی ئەو سەعد فەیسەڵ جبووری دانا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25/حوزەیران/2023 باسم عەوادی لە راگەیێندراوێكی فەرمی ئاشكرای كرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێوەبەری سندوقی دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی لە پۆستەكەی دوورخستەوە. لە راگەیێندراوەكە هاتووە، "لە چوارچێوەی رێكارییەكانی حكومەت لە گومانی گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردن لە وەبەرهێنانە داراییەكان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، بەگوێرەی ئەو راپۆرتانەی هاتوون كە زانیاری لەخۆدەگرن، چەندان لیژنە بۆ وردبینی پێكهاتوون ، ئەو لیژنانە چەندان راسپاردەی تێدایە یەكێك لەوان كۆتایی هێنانە بە راژەی محەمەد جبووری هێنا"

عێراق پێشتر بۆ ئەو ناوچانەی لە شەڕی داعش زیانیان بەركەوتبوو، دامەزراوەیەكی داناوە بە ناوی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین