هەواڵی سەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق رەتدەكرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەكی بەرپرس بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق، هەواڵی سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا بۆ عێراق رەتدەكاتەوە بێ ئەوەی هیچ زانیارییەكی تر ئاشكرا بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25/حوزەیران/2023 سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی كورت بۆ ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، "ئەمڕۆ هیچ سەردانێكی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بەغدا لە ئارا نییە".ئەو سەرچاوەیەی ئەوەی روونكردەوەتەوە كە ئایا لە كاتێكی تر ئەردۆغان سەردانەكەی ئەنجام دەدات یان نا.

دوێنێ‌ میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە، چاوەڕوان دەكرێت یەكشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی بەغدا بكات. پێشتر وەفا محەمەد كەریم بەرپرس لە پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندبوو، بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ تاوتوێكردنی دۆسیەی نەوت سەردانی بەغدا و هەولێر بكات .

هەفتەی رابردوو مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا كۆبووەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین