وەزارەتی تەندروستی: سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵان بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە تەندرووستی

نوچەنێت:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، چەند ڕێنماییەکى نوێ لە بارەى قوربانیکردن لە جەژنى قوربان بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیێنێت، سەربڕینى ئاژەڵ تەنها لە شوێنى ڕێگەپێدراو دەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (25/حوزەیران/2023) وەزارەتى تەندروستى چەند ڕێنماییەکى لە بارەى سەربڕینى ئاژەڵ و رێکارەکانى خۆپارێزى لە پەتاى خوێنبەربوون بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەموو شێوەیەک قەدەخەیە" هەروەها دەشڵێت، "قەسابەکان دەبێت پابەند بن بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن، بەتایبەت لەبەرکردنی دەستکێشی لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشت و خوێنەکەی بەشێوەیەکی تەواو، لەکاتی سەرپێچی بە تووندی سزا دەدرێن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین