بۆ یەكەمجار ئێران ئۆتۆمبیلێكی نوێ هەناردەی عێراق دەكات
نوچهنێت
كۆمپانیای كرمان مۆتۆری ئێرانی ئاشكرای دەكات یەكەم باری ئۆتۆمبیلی جەی فۆری ناردووەتە عێراق، كە بەرهەمێكی نوێی ئەم كۆمپانیایەیە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 25/حوزەیران/2023 ئاژانسی میهری ئێرانی ئاشكرای كردووە، كۆمپانیای كرمان مۆتر كە بنكەی سەرەكی لە پارێزگای كرمانی ئێرانە، هەفتەی رابردوو یەكەم باری ئۆتۆمبیلی ناردۆتە عێراق و بڕیارە هێشتا ئۆتۆمبیلی تر بنێرێت.
سامان فەیرۆزی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای (كرمان مۆتۆر) بە ئاژانسە ئێرانییەكەی راگەیاندووە، جگەلە عێراق بەم نزیكانە چوار هەزار ئۆتۆمبیلی تر هەناردەی دەرەوە دەكەن، دەتوانن بۆ رووسیا و ئەندامانی رایەڵەی وڵاتانی سەربەخۆ و باكووری ئەفریقیا بکەن.
لە هەواڵەكەی ئاژانسی میهر ئەمە روونكراوەتەوە، ئۆتۆمبیلی J 4 بەرهەمی ئێرانییە و 70% بەشەكانی لە ئێران دروست دەكرێت. عێراق بە گەورەترین بازاڕ دادەنرێت بۆ كەلوپەلی ئێرانی و پێشتریش چەند جۆرێكی تری ئۆتۆمبیلی ئێرانی لە عێراق فرۆشراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment