عێراق هێشتا قەرزەکەی ئێرانى نەداوەتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

حەمید حوسێنی، ئەندامی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی عێراق ڕێگای پێداراوە لەگەڵ ئێران بازرگانی نەوت و گاز ئەنجام بدات و گەمارۆکانی ئەمریکا ئەو وڵاتە ناگرنەوە، بەڵام بەغدا لە پێدانەوەی پارەکانی ئێران خۆى ده‌بورێ.

ڕۆژی شەممە سێی نیسانی ٢٠٢١، حەمید حوسێنی ئەندامی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ هەواڵنێری کاری ئێران "ئیلنا"، وتی بە هۆی ئەوەی ئەمریکا ڕێگای داوە عێراق لەگەڵ ئێران بازرگانی بکات و بەو هۆیەوە سزا نادرێ، ئەو وڵاتە دەتوانێ پارە بە ئێران بدات، بەڵام عێراقییەکان بە بیانووی جۆراوجۆر و لەوانە بە بیانووی گەمارۆی سیستەمی بانکیی ئێران هەوڵ دەدەن ئەو پارانە نەدەنەوە.

بە وتەی حوسێنی، عێراق بە دینار پارەی کارەبا دەدات و کێشە نییە، بەڵام بۆ پارەی گاز ئەوە ناکات.

حوسێنی لەو دیمانەیەدا باسی ئەوەی کردووە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە گشتیی ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق ١٤ تا ١٥% کەمی کردووە بەڵام قاچاخ پەرەی سەندووە.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین