لە برسێتی عێراق لە ریزبەندی 66 مین وڵاتانی جیهانە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

دوو رێكخراوی ئەڵمانیا ریزبەندی 212 وڵاتی جیهانیان لە پێنوێنی برسێتی بڵاوكردووەتەوە و عێراق لە ریزبەندی شەست و شەشەمینە.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی حوزەیرانی 2023 ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویكردووەتەوە، بەگوێرەی راپۆرتێكی هەر دوو رێكخراوی Welthungerhilfe و Worldwide Concern عێراق بە 13.7 خاڵ لەنێو 212 وڵات پلەی 66، ئەمەیش لە ئاستی برسێتی بە مامناوەندی دادەنرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە عێراق لە ساڵی 2000 نزیكەی 23 خاڵی زیاتر هەبووە، بەڵام تێبینی ئەوە كراوە ساڵ بە ساڵ بەرەو باشتر دەچێت.

پێنوێنی برسێتی بە پێنج ئاست دیاری دەكرێت، یەكەمیان لە خوارووی نۆ خاڵە كە برسێتی زۆر لاوازە، پلەی دووەم لە 10 تا 19 خاڵە ئاستی مامناوەندی برسێتیە. ئاستی سێیەم لە 20 خاڵ تا 34 بە پلەی رژد "جددی" ناودەبرێت، ئاستی چوارەم 35 تا 49 خاڵە بە مەترسی دادەنرێت و لەسەرووی 50 خاڵیش بە "زۆر نیگەرانكەر" ناودەبرێت كە ئاستی پێنجەمە.

لەسەر ئاستی جیهان، بیلارووس و بۆسنە و هێرسك و چیلی وچین و كڕواتیا و ئستۆنیا و هەنگاریا لە ئاستی یەكەم دادەنرێت.  سووریا و باشووری سوودانیش بە ئاستی پێنجەم دادەنرێت كە پێنوینی برسێتی لەو دوو شوێنە زۆر بەرزە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین