بلۆمبێرگ: ئێران به‌ 10 ساڵ ده‌توانێ ڤاكسين به‌ 75% خه‌ڵكه‌كه‌ى بدات ئێران

نوچه‌نێت

لە حاڵێکدا جارێکی تر ژمارەی تووشبووان و قوربانییانی کۆرۆنا لە ئێراندا بەرز بووەتەوە، دۆخی پێدانى ڤاکسێن لەو وڵاتەدا نادیارە، ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مریكى ده‌ڵێ ئێران ناتوانێ له‌ پێندانى ڤاكسین به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى به‌سه‌ربه‌رێ.

ئەمڕۆ چواری نیسانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "دەنگی ئەمریکا" بە گەڕانەوە بۆ ڕاپۆرتێکێکی بلۆمبێرگ ڕایگەیاندووە پرۆسەی پێدانى ڤاکسین لە ئێراندا هێشتا زۆر بە هێواشی ئەنجام دەدرێت و بە پێچەوانەی بانگەشەی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامییه‌ کە وتبوویان تا سەرەتای نەورۆزی ئەمساڵ سێ ملیۆن  ڤاکسێن ده‌درێت ، كه‌چى ژماره‌كه‌ ئێستا تەنیا ١٢٤ هەزار و ١٩٣.

هەواڵنێریی بلۆمبێرگ، کە بەدواداچوون بۆ خێرایی پێدانى ڤاکسین لە ئاستی جیهاندا دەکات، ڕایگەیاندووە ئێران کە لە ئێستادا بە ڕێژەی ٣ هەزار و ٨٠٦ دۆز ڤاکسین لە ڕۆژدا بە کار دەهێنت، دەبێ زیاتر لە ١٠ ساڵ چاوەڕوانی بکات بۆ ئەوەی ٧٥٪ی هاوڵاتیانی ڤاکسین وەربگرن.

ئەو پرۆسەیە بۆ تورکیا ١٣ مانگ و بۆ قەتەر و بەحرەین ٥ مانگ درێژە دەکێشێ.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین