وەزارەتى کارەبا: لە ڕۆژانى جەژن (17) کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دەدەین کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان لە بارەى شێوازى پێدانى کارەباى نیشتمانى لە ڕۆژانى جەژنى قوربان ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، (3800) مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنین.

ئەمڕۆ سێشەممە (27/حوزەیران/2023) وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، "وەزارەتی کارەبا بە بەرهەمهێنانی 3800 مێگاوات کارەبا و بە ڕەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی کارەبا لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا (16) بۆ (17) کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشانی دەدات."

ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى کارەبا دەشڵێت، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرهەمهێنان و وێستگەکان و کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان و فەرمانگەکانی چاککردنەوە 24 کاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین