فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران سەردانی رووسیا دەکات
نوچەنێت:
لە هەواڵێکدا رادیۆ فەردا رۆژی سێشەممە (27ی حوزەیرانی 2023) بڵاویکردەوە، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا "پشتیوانی تەواوی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرۆکایەتی رووسیا لەبەرانبەر یاخیبوونی گروپی ڤاگنەر" راگەیاند، میدیای حکومەت لە ئێران بڵاویان کردەوە، کە ئەحمەدڕەزا رادان، فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران، بە ئامانجی "پەرەپێدانی هاوکاری دوولایەنەی پۆلیس" سەردانی رووسیا دەکات.
تا ئێستا کاتی سەردانەکەی رادان بۆ رووسیا رانەگەیێندراوە، بەڵام بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، سەر بە سوپای پاسداران، سەردانەکەی رادان بۆ مۆسکۆ "بە سەرۆکایەتی شاندێک" لە بەرپرسانی ئەمنی و پۆلیس و "بەپێی بانگهێشتی فەرمی رووسیا" ئەنجام دەدرێت.
لەم سەردانەدا، فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێران وێڕای هەڵسەنگاندنی "تواناکانی پۆلیسی رووسیا لە بەرەنگاربوونەوەی تاوانی رێکخراو"، هەروەها راوێژ بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
هەروەها راگەیەندراوە کە لەم سەفەرەدا ئەحمەدڕەزا رادان جگە لە دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی پۆلیسی رووسیا و "دانوستان بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی پۆلیسی"، چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە "هاوکاریی دوولایەنەی پۆلیسی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بازرگانی کردن بە مرۆڤ، ماددەی هۆشبەر و هاوکاری زانستی و لێکۆڵینەوە پۆلیسییەکان" لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا واژۆ دەکات.
حکومەتەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا، جگە لە سەپاندنی سزا بەسەر ئێران لە پێوەندی لەگەڵ ناردنی درۆن بۆ رووسیا، لەبارەی "هاوکاری بەرفراوانی سەربازی" تاران و مۆسکۆ هۆشدارییانداوە و بۆ جیهان بە "زیانبەخش"ی دەزانن.
سەرچاوە: رادیۆ فەردا

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment