بە هۆی هەڵەكردنەوە چانسی بایدن كەم دەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا جارێكی تر كەوتە هەڵەوە و گوتی، "پوتین لە عێراق جەنگەكە دەدۆڕێنێ‌" مەبەستی ئۆكرانیا بوو. ئەمەیش یەكەم جار نییە بایدن ئەم جۆرە هەڵانە بكات، بەگوێرەی راپرسییەكیش چانسی بایدن بۆ دووبارە كاندیدبوونەوەی لاوازە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023 میدیاكانی جیهان و بە تایبەتی میدیاكانی رووسیا بە توانجەوە لێدوانێكی بایدن بڵاو دەكەنەوە، لە وەڵامی ئەوەی یاخیبوونەكەی میلیشیاكانی ڤاگنەر چەندە كاریگەری لەسەر ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی رووسیا دەبێت، بایدن لە وەڵام دەڵێ‌، "ئاشكرایە پوتین لە عێراق جەنگەكە دەدۆڕێنێ‌ و هەروەها لە ناوخۆش". مەبەستی بایدن جەنگی ئۆكرانیایە.

پێشتریش بایدن گوتبووی، "دەبێت هێزەكان لە فەلوجە بكێشنەوە" ئەو كاتیش مەبەستی شاری خیرسۆنی ئۆكرانیا بوو.

زنجیرە هەڵەكانی بایدن بەردەوامە ئەو پایەوە كە ئێستا تەمەنی لە سەرووی 80 ساڵە، تەواو شڵەژانی پێوە دیارە. ماڵپەڕی كەناڵی ئەلعەرەبیە باسی لەوە كردووە، بەگوێرەی راپرسییەك پاڵپشتی هاووڵاتیان ئەمریكا بۆ بایدن كەمی كردووە بەپێی راپرسییەك كە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام درا بوو 45% ئەمریكییەكان پاڵپشتی بایدن دەكەن، كەچی لە مانگی نیسان ئەم رێژەیە بۆ 42% دابەزیوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین