له‌ ڕۆژهەڵاتی کوردستان 38 كه‌س  بوونەتە قوربانی مینی چێندراو ئێران

نوچه‌نێت

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٣٨ هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر سنوورەکان بە هۆی تەقینەوەی مین و تەقه‌مەنییەکانی پاشماوەی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق بوونەتە قوربانی.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ چواری نیسانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو" بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠وە تا مانگی نیسانی ٢٠٢١، بە هۆی تەقینەوەی مین ١٠ هاووڵاتی کوژراون و ٢٨ هاووڵاتیش بریندار یان کەم ئەندام بوون. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ١١ حاڵەت (٢٩٪) زیادی کردووە.

ساڵی ڕابردوو ٤ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دابوو و٢٣ هاووڵاتیی دیکەش بریندار بووون.

هەروەها، مێرمنداڵێک و ژنێک لە ناو قوربانیانی مینی ساڵی ڕابردوو بوون کە هەر دوویان بریندار کراون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لە پارێزگای کرماشان ١١ حاڵەت، لە پارێزگای سنە ٨ حاڵەت، لە پارێزگای ئیلام ١٠ حاڵەت و لە پارێزگای ئورمیە ٩ حاڵەت قوربانی تۆمار کراون.  

هەروەها زیاترین قوربانیانی مین لەو ساڵەدا لە چینی کرێکار بوون کە ٢٠ حاڵەت لە خۆ دەگرێ.

لە کۆتایی ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی مینەچێندراوەکان بە پێی ئامارە جۆراوجۆرەکان لە پێنج پارێزگای هاوسنوور لە گەڵ عێراق کە ئازەربایجانی رۆژاوا( ئورومیە) سنە، کرماشان، ئیلام و خوزستان لە خۆ دەگرێ، لە نێوان ١٦ تا زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مەزندە کراوە کە لە رووبەری نزیکەی چوار میلیۆن و دووسەد هەزار دۆنمدا چێندراون. زۆربەی ئەو مینانە لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چێندراون کە بە شێوەی تێکڕا بۆ هەر هاووڵاتییەکی کورد دوو مین هەیە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین