سەرۆكی فەرەنسا داوا لە هەواڵاتیان دەكات منداڵەكانیان لە ناڕەزاییەكان دووربخەنەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (30/حوزەیران/ 2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە سەرۆكی فەرەنسا لەدوای سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی قەیرانی وەزاری داوای لە دایكان و باوكانی وڵاتەكەی كرد رێگەنەدەن منداڵەكانیان لە ماڵ بێنەوە دەرەوە و لە شەقامەكانیان دووریان بخەنەوە تاوەكوو توندوتیژییەكان كۆنتڕۆڵ دەكەن.
لە بەشێكی تری قسەكانی ماكرۆن ئاماژەی بەوەكرد، شەوی رابردوو (875) كەس لە گەنجان و هەرزەكاران دەستگیركراون، هێشتنەوەی ئەو گەنجانەش لە ماڵەوە لە ئەستۆی دایكان و باوكانە نەك حكومەت.
سەرۆكی فەڕەنسا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بە ئاڵۆزكردنی شەقامەكانی وڵاتەكەی تۆمەتباركرد، داواشی لە سناپچات و تیك تۆك كرد ئەو پۆستانەی ناوەڕۆكێكی هاندن و هەستیاری هەیە بیسڕنەوە و بەرپرسیارێتی هەڵگرن.
سەبارەت بە رێكارەكانیش ماكرۆن جەختی لەسەر بەهێزكردنی زیاتری دۆخی ئەمنی كردەوە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی ئەو ئاڵۆزیانە بكەن، بەڵام بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵۆزییەكان دۆخی لەناكاوی رانەگەیاند، هەروەك گوتیشی، "ئەگەر پێویست بكات كۆبوونەوەی شانەكانی ئەو قەیرانە بەردەوام دەبێت، هەروەك رێكاری پێویستیش بۆ نەهێشتنی ناوەڕۆكی ئەو پۆستانەی هاندانی تێدایە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەگیرێتەبەر."
حكومەتی فەرەنسا بۆ رێگری لەو گرژیانە و پارێزگاری لە هاووڵاتیانی لە چەند ناوچەیەك چارلاكییەكانی هەڵوەشاندەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت رووبەڕووی ئەو كەسانەی هێرش دەكەنە سەر دامەزراوەكان و شوێنەكان تاڵان دەكەن بێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوو پۆلیسی فەڕەنسا منداڵێكی (17) ساڵانی كوشت، ئەوەش ناڕەزایی زۆری لێكەوتەوە هاووڵاتیان رژانە سەر شەقامەكان دژ بەو تاوانە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment