سەدر رووبەرووی تەنگژەیەكی نوێ دەبێتەوە
نوچهنێت
رۆژنامەی عەرەب ئەمڕۆ یەكشەممە دووی تەمووزی 2023 لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات، لە رووداوی سووتاندنی قورئان سەدر سوودمەند بوو توانی، "لەسەر پشتی سوید، جارێكی تر بە مینبەری هەژموونی سیاسی سەركەوێت" دەریخست هێشتا دەتوانێ شەقام بجوڵێنێ، بەڵام كێشەكە ئەوەیە لایەنگرانی متمانەیان بە سەدر نەماوە.
لەبەشێكی تری راپۆرتەكە هاتووە، "رەوتی سەدر لەسەر ئاستی جەماوەری لێكترازاوە، دوای ئەوەی زۆرێك لە لایەنگرانی پێیناوایە سەدر بە رادەستكردنی دەسەڵات بە چوارچێوەی هاوئاهەنگی تووشی شەرمەزاری كردوون و زۆرێك لە لایەنگرانی سەدر چوونە پاڵ رەوتە نیشتیمانییەكانی تر، چونكە پێیانوایە سەدر جێگیر نییە، لەسەر هەڵوێستێك ناوەستێ و لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆئەوەی جارێكی تر شەرمەزارییان بكات".
رۆژنامەكە دووپات لەسەر ئەوە دەكاتەوە، سەدر بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دەكات، بەڵام مەرج نییە وەك پێشوو براوەی یەكەم بێت، بەڵكو دووەم و سێیەم دەبێت، چونكە ئەم دەركەوتنەی سەدر وا دەكات لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بكەونەخۆ و ریزەكانیان یەكبخەنەوە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە سوید پیاوێكی سریانی و بە رەچەڵەك عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیكا قورئانی سوتاند، موقتەدا سەدر رۆژی پێنجشەممە جەماوەری خۆی رژاندە سەر شەقام و دەستیان بەسەر باڵیۆزخانەی سوید گرت و دواتریش رۆژی هەینی خۆپیشاندانێكی تریان ئەنجام دا. ئەمە یەكەم جووڵەی سەدر دەبێت دوای راگەیاندنی دووركەوتنەوەی لە سیاسەت، بۆیە چاودێرانی سیاسی پێیانوایە ئەمە هەلێك بوو بۆ سەدر بۆ ئەوەی هێزی خۆی نیشانی عێراقییەكان بدات.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment