عێراق میوانداری كۆنگرەیەكی بەپەلە دەكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە سێی تەمووزی 2023 ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراق ئاشكرای كرد، عێراق یاداشتێكی فەرمی داوەتە ئەمیندارێتی گشتی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، تێیدا دووپات لەسەر ئەوە دەكاتەوە، حكومەتی عێراق ئارەزوو دەكات، كۆبوونەوە لەناكاوەكەی كە لەسەر ئاستێكی بەرز بۆ تاوتوێكردنی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید ئەنجام دەدرێت، لە بەغدا بەڕێوەبچێت.
دوێنێ حوسێن ئیبراهیم تەها ئەمینداری گشتی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی، لە پەیامێكدا داوای كرد وڵاتانی ئیسلامی بە دەستەجەمعی كار بكەن بۆ ئەوەی تاوانی سووتاندنی قورئان جارێكی تر دووبارە نەببێتەوە. ئەو رێكخراوە 57 دەوڵەت تێیدا ئەندامن و تا ئێستا بە هەڵوێستی جیاجیا هەر یەكە لە عێراق و كوێت و ئیمارات و مەغریب یاداشتی ناڕەزاییان لەسەر تاوانی سووتاندنی قورئان بە باڵیۆزخانەی سوید داوە.
رۆژی 28ی مانگی رابردوو هاوكات كە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان بوو، لە سوید كەسێكی عێراق بە رەچەڵەك سریانی بە ناوی سەلوان مۆمیكا لە بەردەم مزگەوتێك بە چاودێری پۆلیس قورئانی سووتاند، ئەمەیش ناڕەزاییەكی سەرتاسەری لە نێو كۆمەڵگەی موسڵمانان و دەوڵەتی ئیسلام لێكەوتەوە.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment