تورکیا بڕیارى ڕاگرتنی گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانى درێژکردەوە تورکیە
حکومەتى تورکیا دواى سێ مانگ لە ڕاگرتنى گەشتەکانى لەگەڵ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى سلێمانى، جارێکى دیکە بڕیارە بۆ ماوەى شەش مانگى تر درێژکردەوە، پارێزگارى سلێمانیش دەڵێت، ئەم مانگەیە کێشەکە چارەسەر دەکەین.

ئەمڕۆ دووشەممە (سێى/تەممووز/2023) حکومەتى تورکیا کۆمپانیاى تورکیش ئێرلاینى ئاگادارکردۆتەوە تورکیا راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تاوەکو (3-1-2024)  درێژکردووەتەوە.

 هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بۆ کوردستان24 بڕیارەکەى تورکیاى پشتڕاستکردەوە بۆ گەشتەکانى لەگەڵ فڕۆکخانەى سلێمانى کە بۆ ڕۆژی (3)ی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 درێژکردووەتەوە.

هاوکات ڕاشیگەیاند، هەموو هەوڵێکمان داوە بۆ کردنەوەی ئاسمانی تورکیا و هەڵگرتنی ئاستەنگەکان لە بەردەم فڕۆکەخانەی سلێمانی و ئەگەر هیچ بارودۆخێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە مانگی داهاتوو (تەممووز) ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.

ئەم بڕیارەى تورکیا لە کاتێکدایە، ڕۆژى (3-4-2023) حکومەتى تورکیا سەرجەم گەشتەکانى لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕاگرت، بە بیانووى چالاکى پەکەکە لە سنوورى ئەو پارێزگایەى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین