سوودانی چەندان بەرپرس لە پۆستەكانیان دوور دەخاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رافل یاسین خزەیر سەرۆكی دیوانی چاودێریی دارایی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و سەرچاوەكان ئاشكرای دەكەن سوودانی بە نیازە لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە كۆببێتەوە، بۆئەوەی چەندان بەرپرسی تر دوور بخاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە چواری تەمووزی 2023 ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق ئاشكرای كردووە، محەمەد شیاع سوودانی بڕیاری دوورخستنەوەی رافل یاسینی داوە كە سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی بوو. رافل یاسین پێشتر لە 28ی كانوونی دووەمی 2021 لەسەردەمی حكومەتی مستەفا كازمی ئەو پۆستەی پێدرا بوو. 

هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی بەرپرس بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی كۆدەبێتەوە بۆ دوورخستنەوەی هەندێك بەرپرس كە لە بەڕێوەبردن شكستیان هێناوە و "بەرپرسیارێتیان لە ئەستۆ نەگرتووە".

سەرچاوەكە روونی كردووەتەوە، ئەو بەرپرسانە لە ئاستی باڵان لە نموونەی وەزیر و بریكاری وەزیر و پارێزگارەكان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین