وەزارەتى دارایى لەبارەى وەرگرتنەوەى قەرز و پێشینییەکان ڕوونکردنەوە دەدات
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/تەمموز/2023) بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکانی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی ڕەچاوی قەیرانی داراییان کردووەو ئاسانکاری زۆریان پێشکەش کردووە بۆ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و چەند جارێک بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبونی تەواو کراوە لە هەموو ( سزا ) کەڵەکەبووەکان و داشکاندنی ١٥ ٪ بۆ کۆی گشتی قەرزەکان."
دەقى ڕوونکردنەوەى بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریى:
سەبارەت بە ڕێنمایی دارایی ژمارە ( ٩ ) ی ساڵی / ٢٠٢٣ تایبەت بەوەرگرتنەوەی قەرزو گەڕاندنەوەی پشکی پێشینەی ( هاوسەرگیری و خانووبەرە و نیشتەجێبوون ) لە دەستەبەر ( کەفیل ).
پێدانی قەرزو بەدەستهێنانەوەی بەپێی یاسای عێراقی ئەنجامدراوەو لەساڵانی ڕابردودا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی ڕەچاوی قەیرانی داراییان کردووەو ئاسانکاری زۆریان پێشکەش کردووە بۆ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و چەند جارێک بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبونی تەواو کراوە لە هەموو ( سزا ) کەڵەکەبووەکان و داشکاندنی ١٥ ٪ بۆ کۆی گشتی قەرزەکان .
ئەم ڕێنماییە ( ڕێنمایی ژمارە ٩ ) لە بنەڕەتدا بۆ کارئاسانی خاوەن قەرزو کەفیلەکان دەرچووە و لەبڕی ئەوەی کۆی مووچەی کەفیلەکە ڕابگیرێت، لەمەودوا تەنها ٥/١ ( یەک لە سەر پێنجی ) مووچەکەی مانگانە دەبڕدرێت، ئەگەر قەرزار ئامادە نەبوو لەماوەی دوو مانگ قەرزە کەڵەکەبووەکانی بگەڕێنێتەوە، ئەو لێبڕینەش بەیاساو بڕیاری دادگا ڕێکخراوە، تەنها ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە فەرمانبەرن و بونەتە کەفیلی هاوڵاتی تەنها بۆ سێ جۆر قەرزە کە ئەوانیش قەرزی (خانووبەرە، نیشتەجێبوون ، هاوسەرگیری ).
بەپێی ڕێنماییەکە خاوەن قەرز ئیجبار نەکراوە لەماوەی دوو مانگەکە هەموو قەرزەکە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر هەر کەس نەیتوانی لەو ماوەیە قەرزەکە بداتەوە دەتوانێت لەگەڵ کەفیلەکەی ڕێک بکەوێت و مانگانە ئەو بڕە پارەیە بداتە کەفیلەکە کە لەمووچەکەی دەبڕدرێت.
بۆ ئاگاداری هەموو لایەک هیچ گۆڕانکاریەکی جیاوازو بنەڕەتی لە شێوازی وەرگرتنەوەی قەرزەکان نەکراوە و کەسی کەفیلیش بە ویستی خۆی ئەو پابەندێتیەی خستۆتە ئەستۆی خۆی، بەپێی یاساش وەزارەتی دارایی و بانکە پسپۆڕیەکان دەسەڵاتی لێخۆشبونیان لەهیچ بڕێکی قەرزەکە نییە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment