لە کەرکووک (24) بەنگلادیشى دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

لە بازگەى شەهیدى سنوورى پارێزگاى کەرکووک، تەنکەرێکى گواستنەوەى نەوت لەلایەن پۆلیسى کەرکووکەوە دەستى بەسەرداگیرا، کە (24) کرێکارى بیانى هەڵگرتبوو، هەوڵیدابوو بە شێوەى قاجاغ بیانگوازێتەوە پارێزگاى تکریت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى/تەمموز/2023)  پۆلیسى کەرکووک ڕایگەیاند، لە بازگەى شەهید توانراوە دەست بەسەر تانکەرێکدا بگرن، کە (24) کرێکارى بەنگلادیشى بە قاچاغ هەڵگرتبوو.

بەپێى وتەى پۆلیسى کەرکووک، هیچ یەکێک لە کرێکارە بیانییەکان مۆڵەتى فەرمى و ڕەزامەندیی نیشنگەیان نییە و بە ڕەگەز بەنگلادیشین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین