پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆتایی هەفتەی داهاتوو پشووی وەرزی پەرلەمانی عێراق تەواو دەبێت و پەرلەمان دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە و چاوەڕوان دەكرێت لە گرنگترین كارەكانی وەرزی داهاتووی یاسادانان، تاوتوێی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی عێراق بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە پێنجی تەمووزی 2023 فیراس موسلماوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، 13ی تەمووز پشووی پەرلەمان كۆتایی دێت و دەست بە دانیشتنەكانی دەكرێتەوە. 

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوە دەكات رەنگە دانیشتنی پەرلەمان بكەوێتە كۆتایی هەفتەی داهاتوو و دووپاتیشی دەكاتەوە لەڕووی یاساییەوە ئاساییە ئەگەر چەند رۆژێك دانیشتنەكە دوا بكەوێت.

لە وەرزی پێشووی یاسادانان لە 12ی مانگی رابردوو بە پەسەندكردنی بودجەی سێ ساڵی عێراق كۆتایی هات، چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ وەرزی نوێی یاسادادان تاوتوێی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی عێراق بكرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین