لە هەولێر سەگە بێلانەکان لە یەک شێڵتەر کۆدەکرێنەوە بابەتی گشتی

نوچەنێت:

لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، کۆکردنەوەى سەگى بێلانە دەستپێکرد و لە یەک شێڵتەر کۆدەکردێنەوە، بەڕێوەبەرى شارۆچکەى دارەتوو دەڵێت، زۆربەى سەگە بێلانەکان لە سنوورى ئەو شارۆچکەیە.

ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/تەمموز/2023) رەوەند قادر، بەڕێوەبەری شارۆچکەی دارەتوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سنوورى شارۆچکەى دارەتوو ئەمڕۆ دەستمان بە هەڵمەتى کۆکردنەوەى سەگى بێلانەکان کرد.

بەڕێوەبەری شارۆچکەی دارەتوو زیاتر ڕوونیکردەوە، زۆربەى سەگى بێلانە لە پارێزگاى هەولێر کەوتۆتە سنوورى دارەتوون.

رەوەند قادر ڕاشیگەیاند، تا ئێستا چەندین هاووڵاتى لەلایەن سەگى بێلانەوە پەلاماردراون و تووشى ئازاربوونە، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت، تا ئەوکاتەی بە شیوەیەکی بنبڕ سەگی بێلانە لە سنوورەکە کەمدەکەینەوە و ناهێڵین.

هەروەها گوتیشى، چوار میکانیزم هەن بۆ کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان کە بریتین لە: قەفەس کردنیانە. پێدانی گۆشت و خواردنە بۆ ئەوەی ماڵی بکرێن. زۆرجار هاووڵاتیان دەبنە هاوڕێی سەگەکان، دەتوانین سوود لەوانیش وەرگرین، هەروەها بێهۆشکردنیانە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین