ئێران: لە هێرشی سەر بنکەیەکی پۆلیسی زاهیدان کوژراو هەیە ئێران

نوچەنێت:

میدیاکان لە ئێران سەرلەبەیانی رۆژی شەممە (8ی تەمموزی 2023) رایانگەیاند، کە "کەسانی چەکدار" هێرشیان کردە سەر بنکەی 16 پۆلیسی زاهیدان لە نزیک مزگەوتی مەکی و لەم هێرشەدا لانیکەم ئەفسەرێکی پۆلیس کوژرا و رووبەڕووبوونەوەکان تاکو ئێستاش بەردەوامە.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا و تەسنیم باڵاویان کردۆتەوە، کە لەم هێرشەدا دوو کەسی خۆکوژ بە بە بەستنی پشتێنی تەقینەوە لە هێرشەکەدا بەشداربوون.

بەپێی گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، رووبەڕووبوونەوە لە دەورووبەری ئەو بنکەیەی پۆلیس کە هێرشی کراوەتە سەر بەردەوامە و دەنگی تەقە دەبیسترێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، مەولوی عەبدولغەفەر نەقشبەندی، ئیمامی پێشووی هەینی راسک، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "بەپێی هەواڵە باوەڕپێکراوەکان، فیداییەکانی بەلوچ، بنکەی 16 پۆلیسی زاهیدان کە هۆکاری کارەساتە خوێناوییەکەی زاهیدان بوون، هێرشیان کردۆتە سەر و لەوانە هێزە دڕنەدەکانی حکومەت بەو بیانوەوە بەرەوە مزگەوتی مەکی بڕۆن؛ داوا لە گەنجانی زاهیدان دەکرێت بە دەوری مزگەوتەکەدا پشتێنەیەک دروست بکەن.

بنکەی 16 پۆلیسی زاهیدان، ئەو بنکەیەیە کە لە کاتی "هەینی خوێناوی" زاهیدان، کە دوای نوێژی هەینی لە رۆژی 30ی9ی 2022 روویدا، کاتێک راستەوخۆ تەقەیان لە خەڵکی ناڕازی زاهیدان کرا و لانیکەم سەد هاوڵاتی بەلوچ کوژران.

سەرچاوە: رادیۆ فەردا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین