وەزیری سامانە سروشتییەكان: ئەردۆغان سەردانی عێراق دەكات
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تەمووزی 2023 كەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا سەردانی عێراق دەكات و پێشبینیش دەكرێت دوای ئەو سەردانەی دۆسیەی هەناردەی هەرێمی كوردستان یەكلایی بكرێتەوە.
بەڵام وەزیری سامانە سروشتییەكان وادەی سەردانەكەی ئەردۆغانی دیاری نەكردووە.
لە مانگی حوزەیرانی رابردوو باس لە سەردانی ئەردۆغان بۆ هەولێر و بەغدا كرا، بەڵام سەرچاوەیەك لە حكومەتی عێراق لە 25ی حوزەیران زانیارییەكانی ئەو كاتی یەكلایی كردەوە و گوتی، "وادەی هیچ سەردانێكی ئەردۆغان لە ئارا نییە".
لە 25 ئاداری رابردوو هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی توركیاوە بۆ دەرەوە لە ئەنجامی بڕیارێكی لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بارزگانی جیهانی لە پاریس وەستێنراوە و تا ئێستا هەرێمی كوردستان و بەغدا و ئەنقەرە لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.


.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment