ڕێبوار تاڵەبانى: لە داهاتوو عەرەبەکانى لە کەرکووک دەبنە زۆرینە کوردستانی

نوچەنێت:

رێبوار تاڵەبانى، ڕاوێژکارى سەرۆک حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ کاروبارى سنوورى ناوچە کێشە لەسەرەکان هۆشدارى دەدات لە نەبوونى یەکڕێزى نێو لایەنە سیاسییەکان و دەڵێت، دەبێتە هۆى دابڕانى کەرکووک لە کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/تەمموز/2023) ڕێبوار تاڵەبانى، ڕاوێژکارى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەگەر دۆخى کەرکووک بەو شێوەیە بمێنێتەوە، لە داهاتوو عەرەبى هاوردە زۆرینەى دانیشتوانى ئەو شارە کوردییە پێکدەهێنن.

ئەو ڕاوێژکارەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاشیگەیاند، رووداوەکانى (16)ـى ئۆکتۆبەر بۆشایی گەورەى لە نێوان لایەنە سیاسییەکانى  کەرکووک دروستکردووە و متمانەیان بە یەکتر لاواز بووە.

 

هەروەها ڕێبوار تاڵەبانى ئاماژەى بەوەش کرد، دانیشتووانی کوردی کەرکووک ژمارەیان دابەزیوە لە داهاتوو دەبنە کەمینە، بەپێچەوانەشەوە لە داهاتوودا نەتەوەی عەرەب زۆرینەی دانیشتووانی کەرکووک پێکدەهێنن، ئەوکات دەستنیشانکردنی پارێزگار لەلایەن حیزبە کوردستانییەکانەوە ئەستەمە و کورد دەنگی نامێنێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین