گەڕان بە دوای دۆزینەوەی تەرمی دووکچەکە بەردەوامە هەواڵ
تا ئێستا تەرمی ئەو دووکچە نەدۆزراوەتەوە کە لە زێی بچووکدا خنکان، گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمەکاندا بەردەوامە.

رۆژی یەکشەممە( 9/تەموز/2023) باپیرەیەک و دوونەوە لە ئاوی زێی بچووکدا خنکان. هەمان رۆژ تەرمی باپیرەکە دۆزرایەوە، بەڵام تا ئێستا تەرمی کچەکان نەدۆزراوەتەوەو گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

کچەکان تەمەنیان 13 و 14 ساڵە. باپیرەیان تەمەنی 60 ساڵە، خەڵکی قوشتەپەن و بەمەبەستی گەشتووگوزار چوونە ناو ئاوی زێی بچووک.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەم سێ گەشتیارە تۆڕی ماسییان خستووەتە ناو ئاوەکە و بەم هۆیەوە کەوتوونە ناو ئاوەکە. 

بەپێی راگەیێندراوی بەرگری شارستانی کۆیە، تا ئێستا بە هۆی تیژڕەوی ئاوەکەوە تەرمی دووکچەکە نەدۆزراوەتەوەو گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین