سەرۆك كۆمار چەند دەسەڵاتێك لە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار وەردەگرێتەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەمووزی 2023 میدیاكانی عێراق بەڵگەیەكیان بڵاوكردووەتەوە، كە فەرمانی سەرۆكایەتی عێراقە بە ژمارە (7) تێیدا هاتووە، "بەگوێرەی دەسەڵاتە رێگەپێدراوەكان لە مادەی 11ی یاسای دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار ژمارە چواری 1984 و مادەی 22/ پێنجەم، لە پەیڕەوی ناوخۆ ژمارە یەكی 2023 ئەم بڕیارە دراوە"
بڕیارەكە لە دوو بەش پێكهاتووە یەكەمیان، ئەو فەرمانگانەی دەخرێنە سەر نووسینگەی سەرۆك كۆمار، فەرمانگەی دارایی، فەرمانگەی كارگێڕی، فەرمانگەی ئەندازەیی و كۆشكەكانی سەرۆكایەتی، فەرمانگەی چاودێری و وردبینی ناوخۆ. لە بەشی دووەمی بڕیارەكەیش هاتووە دەبێت سەرۆك دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار و بەڕێوەبەری نووسینگە بڕیارەكە جێبەجێ بكەن و لە بڕگەی سێیەمیش ئەوە روونكراوەتەوە كە لە رۆژی دەرچوونی بڕییارەكە جێبەجێ دەكرێت.
لە میدیا عێراقییەكان باس لەوەیش كراوە كە دەسەڵات لە كامل دلێمی وەرگیراوەتەوە، كە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمارە، بەڵام لە نووسراوەكە هیچ ئاماژەیەك بۆ ئەمە نەكراوە. كامل دلێمی كەسایەتییەكی سیاسی سوننەیە و پێشتر جگە لە پەرلەمانتاری چەندان پۆستی تری هەبووە و دواجار ساڵی رابردوو لەتیف رەشید كردی بە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق.
تا ئێستا هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار بە فەرمی ناوەڕۆكی نووسراوەكەیان پشتڕاست نەكردووەتەوە.
.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment