دوو خوشکى ئێزدى لە دەستى داعش ڕزگارکران هەواڵ

نوچەنێت:

نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزیدی، ڕزگارکردنى دووى خوشكى ئێزیدى تەمەن (20) ساڵ و (24) ساڵ کە پێشتر لەلایەن تیرۆریستانى داعشەوە ڕفێندرابوون ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە (11/تەمموز/2023) حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوەکان بە رووداوی راگەیاند، هەردوو خوشکە ڕزگارکراوە لە نزیکترین کاتدا بە کەسوکاریان شادەبنەوە.

حوسێن قائیدى ئاماژە بەوە دەکات، وەکو نووسینگەی رزگارکردنی رفێراوەکان، لەسەر فەرمانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەردەوامین لە ھەموو ئەو شوێنانەی گومان دەکرێت خێزانەکانی داعش لێی بن، بۆ ئەوەی ئەوانەی کە لە دەستی ئەواندا ماون، رزگار بکەین.

بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوەکان دووپاتى دەکاتەوە، لە چەند ڕۆژى داهاتوو مژدەى ڕزگارکردنى چەندین ئافرەتى دیکە کە تاوەکو ئێستا لەدەستى داعشن ڕادەگەیێنین.

نووسینگەی رزگارکردنی رفێنراوەکان، لە (2014) بە فەرمانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دامەزراوە و سەر بە نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانە. تاوەکو ئێستا ئەو  (6) هەزار و (417) ئافرەتەى ڕفێندراون، (568) ئافرەتى ئێزدى ڕزگارکراون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین