نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە و بەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 81 دۆلار و 44 سەنتە.

ئەمڕۆ هەینی 14ی تەمووزی 2023 نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهانی پلەیەكی تری بەرزبوونەوەی تۆماركرد. بەگوێرەی ماڵپەڕی "investing.com" كاتژمێر نۆ بە كاتی هەولێر نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 81 دۆلار و 44 سەنت بوو. واتە بەرێژەی 0.09 بەرزبووەتەوە.

نرخی نەوتی خاوی تێكساسیش 76 دۆلار و 98 سەنتە، ئەمیش بە بەراورد بە دوێنێ‌ هەمان رێژە بەرزبووەتەوە.

چاودێرانی ئابووری دەڵێن دوو هۆكار لەپشت بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە، یەكەمیان پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان هەیە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و دووەمیشیان پەیوەندی بە رووداوەكانی لیبیا و نێجیریا هەیە كە كاریگەری خۆیان لەسەر بەرهەمی نەوت لە ناوچەكە داناوە و دوێنێ‌ هەناردەی نەوتی لیبیا وەستێنرا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین