چەند رێنماییەک بۆ پاراستنی پێست لە وەرزی گەرما تەندرووستی و ستایل

نوچەنێت-ئافرەتان

لە وەرزی گەرمادا وەکچۆن ئۆرگانەکانی جەستە دەکەونە ژێر کاریگەری پەستانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پێستیش بە هەمان شێوە ئەگەر ئاگادار نەبین و چاودێری نەکەین، تووشی کۆمەڵێک گرفت دەبێت کە رەنگە دواتر چارەسەرکردنیان کاتی زۆری پێویست بێت.

پزیشکان و پسپۆڕانی تەندروستی و جوانکاری بەردەوام جەخت لەسەر جێبەجێکردنی کۆمەڵێک رێنمایی دەکەنەوەو داوادەکەن لە وەرزی گەرمادا رەچاوبکرێن:

١. خواردنەوەی دوانزە پەرداخ ئاو لە رۆژێکدا.

٢.بەکارهێنانی دژە خۆر، لە ماڵەوەو دەرەوە. پێویستە لەم وەرزەدا ٥٠ کەمتر نەبێت. سێ کاتژمێر جارێک نوێبکرێتەوە.

٣.خواردنی سەوزەو میوە بەتایبەت، میوە ئاودارەکان.

٤.کەمکردنەوەی خواردنی شیرینی و چەوری.

٥.بەکارنەهێنانی هیچ کرێمێکی دژە پەڵە، چونکە لە وەرزی گەرمادا کاریگەری پێچەوانەی دەبێت.

٦. گرنگیدان بە کرێمی شێدارکەرەوە لە شەواندا.

٧. بە هیچ جۆرێک خۆر بەرپێست نەکەوێت، ئەگەر بکرێت لە ماڵەوە بمێننەوە.

٨.لەبەرکردنی جلی رەنگ کاڵ، دەبێتە هۆی دانەوەی تیشک.

٩.بەکارهێنانی کڵاو و چەتر لە کاتی چوونە دەرەوەدا.

١٠.بەکارهێنانی چاویلکەی ڕەش بۆ پاراستنی چاو و پێشتی دەروروبەری چاوەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین